لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک پێنج کەسی خێزانەکەی خۆی کوشت.
میدیاکانی رۆژهەڵات بڵاویانکردەوە کە پیاوێک ژنەکەی و دوو کوڕ و خەسوویی و بوکێکی کوشتووە.
ئەو میدیایانە ئاماژە بەوەش دەکەن بکوژەکە دواتر خۆشی کوشتووە.
بکوژەکە ناوی ( م، م) یەو پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەبووە.
لەو رووداوەدا تەنها منداڵێکی ١٠ مانگە دەرچووەو نەکوژراوە.
پۆلیسی کرماشان دەستی بەلێکۆڵینەوە کردەوەو تا ئێستا هۆکاری ئەو تاوانە گەورەیەی رانەگەیاندووە.