هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، لە چوار ڕۆژدا سوپای تورکیا زیاتر لە هەزار هێرشی کردوەتە سەر ناوچەکانیان.
هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە لڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە و تیایدا دەڵێت" سوپای تورکیا لە نێوان ٢٨ بۆ یەکی ئایار هەزار و ٨٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قەدەغەکراو و چەکی قورس هێرشی کردوەتەوە سەر هێزەکانیان".
لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتوە، تورکیا نێوان ١٨ بۆ یەکی ئەم مانگە لە دەوروبەری چیای ئامێدی سێ جار چەکی قەدەغەکراوی بەکارهیناوە، ڕۆژئاوای زاپیش پێنج جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کراوە.
ئاماژەبەوەشکردوە، هیزەکانیان لە وەڵامی هێرشەکانی تورکیا چەندین چالاکیان لەدژی پیگەکانی تورکیا ئەنجامداوە گورزێکی زۆر بە بارەگا و کەرەستەی سەربازی تورکیا گەیاندوە.