بە گوێرەی بڕیارێک کە لە لایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەرکراوە حکومەتی هەرێم پابەند کراوە بەوەی ڕێگری لە هەر جۆر چالاکی سیاسی، میدیایی و سەربازی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بگرێت و بارەگاکانیان دابخات.
ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئیرنا بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە عێراق دەرچووە.
قاسم ئەعرەجی راویژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە فەرمانێکدا کە ئاراستەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان و حکومەتی هەرێم کراوە بۆ ئەوەی ڕێگەی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکە بگرنەبەر.
فەرمانەکە چوار خاڵ لە خۆدەگرێت کە بریتییە:
١-داخستنی باره‌گاكانی ئه‌و گروپانه و ڕێگری له هه‌ر چالاكیه‌كی سیاسی، میدیایی و سه‌ربازی.
٢- ڕێگریكردن له به‌كارهێنانی خاكی عێراق وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ هاندان یان ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر ئێران.
٣- توندكردنه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ به‌سه‌ر ناوچه سنورییه هاوبه‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه‌كان كه پێشتر له‌لایه‌ن هه‌ندێك گروپه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنران.
٤- پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ دڵنیابون له جێبه‌جێكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بڕیارنامه‌كه.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ ڕێکەوتننامەیەکی ئەمنی لە نێوان حکومەتی عێراق و ئێران واژوو کرا کە بەپێی ڕێکەوتننامەکە حکومەتی هەرێم پابەندکراوە بەوەی بەر بە چالاکی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرێت.