کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، مانگی ڕابردو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٢ ژن کوژراون و ١٢ ژنی دیکەش خۆیان کوشتوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری مانگی ڕابردوی کوشتنی ژنانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە، ئاشکرای دەکات لەو ماوەیەوەدا ١٢ ژن کوژراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو کۆمەڵەیە، هەر لە مانگی نیساندا ١٢ ژنی دیکەی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتوە.
هەرچەندە ئاماری فەرمی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ڕێکخراوەکە لە ئاماری ساڵانەیدا ئاشکرای کردوە، ساڵی ٢٠٢٤ لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤٧ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و ٩٧ ژنیش خۆیان کوشتوە.