بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ناو شاری کفری کەسێک گیانی لەدەستدا .
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئایار لە ڕوداوێکی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلیک لە جۆری (مارسیدس بارهەڵگر ) لە ناو بازاڕی قەزای کفری لە ئافرەتێک دەدات و برینداری دەکات ، بریندارەکە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا .
سەبارەت بە هۆکار و شێوازی ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو خاتوونەی کە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر بووە و چەندین کەس لە بنەماڵەکەیان لە ئەنفالدا شەهید بوون.