کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق دروست دەبێت

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەهۆی نەبوونی پارەی کاش دارایی عێراق تووشی کێشە بووە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم.

میدیای گۆڕان لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە کە " ماوەی چەند مانگێکە عێراق روبەڕوی کێشەی نەبونی پارەی کاش بوەتەوە و ئەوەش کێشە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمیش  دروستدەکات".
 
ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە هۆکاری نەبونی کێشەی پارەی کاش بە میدیاکەی وتووە" دابەزینی نرخی نەوت و زیادەڕۆیی لە خەرجییەکانی حکومەت و هەروەها ئەو پارە زۆرەیە مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق خەرج دەکرێت".

هەورها راشیگەیاندووە" کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە پەرلەمانی عێراق پێشنیاریان بە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە دەست بۆ پارەی ئەمانەتی کۆمپانیاکان ببات کە بۆ دەرهێنانی مۆڵەت دایان ناوە".



AM:10:10:03/05/2025