نرخی ئەمپێریک کارەبای
مۆلیدە لە هەولێر دیاریکرا و سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلیەکانی هەولێر دەڵێت"نرخی
ئەمپێرێک لەنێوان ١٢ بۆ نزیکەی ١٧ هەزار دینارە".
ئەمڕۆ
شەممە، ٣ـی ئایار، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلیەکانی هەولێر لە
لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، بۆ مانگی نیسان لە هەولێر تیکڕای کارکردنی
ڕۆژانەی مۆلیدە ئەهلییەکان ١٠ کاتژمێر بووە و توانراوە کارەبا دابین بکەین، بۆیە
هاووبەشان بۆ کاتژمیرێک کارکردنی مۆلیدەکان دەبێت ٤٣ دیناری عێراق بدەن، بەو پییەی
لەمانگی نیساندا نرخی یەک لیتر گاز بە ٥٢٥ دینار بووە.
ڕاشیگەیاند"
نرخی کارەبای مۆلیدەی هاووڵاتیان لە گەڕەک و سیتییەکان جیاوازە لە کارەبای
ناوبازار، بەوپێیەی مانگی نیسان کاتژمێرەکانی کارکردن بەگشتی لە نێوان ٢٨٠
تا ٢٩٠ کاتژمێر بووە ، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٢ هەزار دینار بۆ ١٦ هەزار
و ٧٥٠ دینارە".