سڕی سوورەیا ئۆندەر کۆچی دوایی کرد

سڕی سوورەیا ئۆندەر، ئەندام پەرلەمانی پارتی دەم و ئەندامی شاندی ئیمراڵ ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویکردەوە، سڕی سوورەیا ئۆندەر، ئەندام پەرلەمانی تورکیا لە پشکی پارتی دەم و ئەندامی شاندی ئیمراڵ، دوای چەندین رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

شەوی ١٥ی ئەم مانگە سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی (دەم پارتی) تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانەو لە ئەستەنبوڵ نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام درا.

لەدواین جوڵەی سیاسیدا، سری سورەیا ئۆندەر لەگەڵ پەروین بوڵدان، وەكو وەفدی ئیمرالی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی كرد بەمەبەستی قسەكردن لەبارەی دواین پەرەسەندنەكانی تایبەت بە پرسی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە توركیا.



PM:04:57:03/05/2025