مەسعود بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی سڕی سورەیا ئۆندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسعود بارزانی، بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئۆندەر، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی دەکات و دەڵێت"خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

ئەمڕۆ شەممە ٣ی ئایار مەسعود بارزانی، بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە "سری سورەیا ئۆندەر، کە ئەندامی شاندی ئیمراڵیش بوو، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتییانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە".




PM:06:45:03/05/2025