ئەمڕۆ شەممە له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کچێکی گەنج لەلایەن برایەکییەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه له رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌وا كچێك به ناوی (ن. ٲ. ع) له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به ناوی (ع. ٲ. ع) له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه.
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکردووە، دوای كه‌متر له دوو كاتژمێر تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ده‌ستگیركرا و به‌پێی مادده‌ی (٤٠٦) له یاسای سزادانی عێراقی و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وە.