قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بڕیاریدا

قایمقامی سلێمانی لەبارەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ ڕایدەگەیەنێت" ڕێگە بەکڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ نادەین". 

قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئێستادا تیم‌ و یەکەی پێویستمان دروستکردووە، بۆئەوەی بە بەردەوامی چاودێری و سەردانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشان بکەن‌ و پشکنین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت".

بەپێی وتەی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەم بریارە لە پێناو پاراستنی هاوڵاتییان دراوە و لە جەژنی قوربانیشدا جێبەجێدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆمەڵێک ڕێوشوێنی نوێیان گرتوەتەبەر، تائێستاش لە سلێمانی هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە. 

دوێنێ یەکەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە قەزای کۆیە تۆمارکرا، بەهۆیەوە کوشتارگەی قەزاکە داخرا.



PM:08:05:03/05/2025