نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی هاوخەمیدا ڕایدەگەیەنێت" سری سورەیا ئۆندەر نمونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ری نیشاندا".
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، کەمێک پێش ئێستا لە پرسەنامەیەکدا بڵاویکردەوە" به داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌رم بیست، سه‌ره‌خۆشی قوڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیانی و ده‌م پارتی ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم".
بارزانی ڕاشیگەیاندووە" خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به رۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کرده‌وه و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌دا، نمونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشاندا که جێی رێز و پێزانینی هه‌مووان بوو، بۆیه هه‌میشه یادی ئەو له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه".
ئەمڕۆ سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کۆچی دوایی کرد.