سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت" وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و سبەی پارەکە خەرجدەکرێت".
ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی بەغداد ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری و وردبینی پرۆسەی وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ مانگی نیسان تەواوکردووە و چەند تێبینییەکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە".
ڕوونیشیکردەوە، ئەو تێبینیانە ناڕەزایی لە خۆگرتبوو بەرامبەر بەو داهاتە ناوخۆییانەی کە لەلایەن حکومەتەوە نێردراوە کە بڕی ٤٨ ملیار دینار بوو، لە کاتێکدا بەغدا داهاتەکەی زۆر زیاتر لەو بڕە پارەیە دەخەمڵێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەسەر خەرجکردنی ٩٥٠ ملیار دینار بۆ هەرێم وەک مووچە بۆ مانگی نیسان واژوو دەکات، بە مەرجێک ئەو کێشەیانەی لەگەڵ لیستی مووچەی ئەم مانگەدا هەیە چارەسەر بکرێن.