عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە پەیامێکدا خەم و پەژارەی خۆی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر دەربڕی و ڕایگەیاند" ئەو ناسنامەیەکی ڕاستەقینەی ئاشتی و کولتووری ئاشتی بەرجەستە دەکات".
کەمێک پێش ئێستا عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەک، لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە"
کۆچی دوایی سیاسەتمەدار سری سورەیا ئۆندەر دڵی ئێمەی دڵتەنگ کرد، کەسێکی گەورە بوو، و کوڕێکی ئەرکمەندی گەل بوو، نەریتی ئەنادۆڵ و تورکمان کوڕێکی گەورەیان لەدەستداوە، هەموو پێکهاتەکان و گەلانی ناوچەکەمان هەڤاڵێکی ئازیزیان لەدەستداوە".
ئۆجەلان ڕاشیگەیاندووە" قووڵترین ڕێزی خۆم بۆ یادەوەرییەکەی دادەنێم، لە ٢٧ی شوباتدا، لە دوایین دیدارماندا، دوا دەستەواژەی پێکەوە دووبارەمان کردەوە، نووسی و خۆی ویستی بیخوێنێتەوە، ئیرادەیەکی ناوازەی هەبوو و ماندوو نەناسانە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە کاری دەکرد، کارامەیییەکی ناوازەی هەیە لە گۆڕینی لایەنە نەرێنییەکان بۆ لایەنە ئەرێنییەکان، شوناسێکی ڕاستەقینەی ئاشتی و کولتووری ئاشتی بوو".
ڕێبەری پەکەکە دەشڵێت" ئەو باش ئاگاداری ئەوە بوو کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی سوودی بۆ هەموومان دەبێت و ئەوەش گەورەترین ئاواتی ئەو بوو، ئەم هیوایە هەرگیز لە ناوەڕاستدا نامێنێتەوە، گرنگە هەموومان ئەم ڕۆحە بەرەو ئاشتی هەڵبگرین و تاجی ناوی سری سوریا ئۆندەری لەسەر دابنێین، جارێکی تریش لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم بۆ کۆچی دوایی دەردەبڕم، و سەرەخۆشی لە دڵەوە ئاراستەی خانەوادەکەی و دۆستان و ئازیزان و هەموو گەلی ئازیزمان دەکەم".