کەشناسی عێراق دابەزینی پلەكانی گەرمای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراق وردەكارییەكانی پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.

لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە" سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكور و باشوور هەور دەبێت، هاوكات با بە باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت، خێراییەكەی مامناوەند دەبێت (٢٠ - ٣٠) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە سەرتاسەری وڵاتدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و كەمێك هەور دەبێت و دابەزینی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە، كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور دەبێت، هاوكات بای باكوری ڕۆژئاوا دەبێت، مامناوەند بۆ چالاك (٣٠ - ٤٠) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ، هەروەها لە باشووری ڕۆژهەڵات، خێرایی مامناوەند دەبێت لە ناوچەی باكور، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەك دادەبەزن. 

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی سێشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها با بەرەو باكووری ڕۆژئاوا دەبێت، خێراییەكەی سووك بۆ مامناوەند دەبێت، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزن.



PM:10:21:03/05/2025