"خەباتی سری سورەیا بۆ ئاشتی لە دڵ و بیری هەمووان دەمێنێتەوە"

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕەنج و خەباتی ئەو بۆ ئاشتی، چارەسەری و ژیانی یەکسان لە دڵ و بیری گەلاندا جێگای خۆی گرت". 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمشەو شەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" بە خەمێکی گەورەوە هەواڵی ژیانئاوایی سری سوورەیا ئۆندەر، سیاسەتمەدار و ئەندامی شاندی ئیمرالیمان پێگەیشت".

دەشڵێت" ڕەنج و خەباتی ئەو بۆ ئاشتی، چارەسەری و ژیانی یەکسان لە دڵ و بیری گەلاندا جێگای خۆی گرت، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی، هەڤاڵەکانی، دەم پارتی و ئاشتیخوازان دەکەین". 



PM:11:07:03/05/2025