ئەمڕۆ نەژاد عەبدوڵا وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ نەژاد عەبدوڵا وەکوو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەکار بوو لە کاتێکدا کە هێچ ئەزمونێکی وانە وتنەوەی نییە.

ئەمڕۆ نەژاد عەبدوڵا کە رۆژی ٣١ی نیسان وەکوو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە شوێنی دڵشاد عومەر، دەستنیشانکرابوو، دەستبەکار بوو.

پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دابەشكردنی پۆستەكانی نێوان یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بەر بزووتنەوەی گۆڕان كەوت، ساڵی رابردوو دڵشاد عومەر بەهۆی تەرخانكردنی زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەچۆ بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستیلەپۆستەكەی هەڵگرت، ئەمڕۆ بەتەواوی پۆستەكەی رادەستی نەژاد عەبدوڵا كرا وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و خۆی خانەنشین بوو.

بە پێی زانیارییەکانی (سپی) نەژاد عەبدوڵا چەند ساڵێکە لە بیڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی زیاتر کاری ئیدرای کردووە و لە بواری وانەوتنەوە هیچ ئازمونێکی نییە کە بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەرووەردە هەرکەسێک بکرێتە بەڕێوەبەری گشتی دەبێت بەلانیەکەمەوە ١٠ ساڵ ئەزمونی وانە وتنەوەی لە قوتابخانەکان هەبێت.



AM:09:25:04/05/2025