ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێیکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ هەردوو وەفدی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە و لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان لە كابینەی نوێ حكومەتدا دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی رابردوودا، چەند جارێك وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی كۆبوونەوەتەوە و بەگوێرەی لێدوانی هەردوولا، كۆبوونەوەكان لە رەوشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچوون و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوانیان هەیە.




AM:10:50:04/05/2025