لەسەر سکاڵایەکی کاوە گەرمیانی پێش " تیرۆرکردنی" فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوبەری پێشوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار دەرچو.
رۆژی یەکشەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ شیرین ئەمین، هاوسەری شەهید کاوە گەرمیانی، بڵاویکردووەتەوە کە " پاش چەندین دانیشتنی دادگا لەسەر سکاڵایەکی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی، سەرەنجام فەرمانی گرتن بۆ بەڕێوبەری پێشوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار بەناوی سەیوان غازی دەرچوو".
دەشڵێت" ئەم سکاڵایە پاش هێرشکردنە سەر کاوە گەرمیانی دێت لە ساڵی ٢٠١١ کە لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە بریندار کرابوو".
کاوە گەرمیانی، سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ، شەوی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ لەناو ماڵی خۆیاندا لە گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار بەر دەستڕێژی گولـلە درا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و لەسەر دۆسیەکە کەسێک بەناوی (توانا خەلیفە) بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراوە.