لە هەولێر برایەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت

 ئەمڕۆ ٤ی ئایار بە هۆی کێشەیەکی بنەماڵەیی لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر و لە رووداوێکی تەقەکردندا برایەک خۆشکەکەی خۆی بە ١١ گولەی فیشەک دەکوژێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە بە هۆی کێشەیەکی خێزانی ڕوویداوە و تەرمی کچەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەوڵێر کراوە بۆ ئەوەی پاش توێکاری رادەستی بنەماڵەکەی بکرێتەوە.

لای خۆیەوە پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، کە تەنها چەند کاتژمێر دوای ڕووداوەکە بکوژەکەیان ەستگیرکردووە و لیکۆڵینەوەکانیش لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامە .




PM:02:16:04/05/2025