هەپەگە ڕایگەیاند" سوپای تورکیا لە ماوەی مانگێكدا نزیکەی ١٠ هەزار هێرشی لە ڕێگای ئاسمانی و زەمینییەوە بۆسەر ناوچەکەیان ئەنجامداوە، و دەشڵێت: لە ئەنجامی هێرشەکان چوار گەریلایان شەهید بووە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە مانگی نیساندا، سوپای تورکیا نۆ هەزار و ٧٩٠ هێرشی لە ڕێگای ئاسمان و زەمینیەوە بۆسەر ناوچەکەیان ئەنجامداوە.
هەپەگە لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای تورکیا لە هێرشەکانیدا چەندین جۆری جیاواز چەکی بەکارهێناوە، بەجۆرێك حەوت جار چەکی کیمیایی و بۆمبی فسفۆڕ و تەقەمەنی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، سوپای تورکیا هەوڵیداوە تونێلەکانی گەریلا بە ئامێری هەڵکەندن و شۆڤڵی میکانیکی خاپوربکات، هەروەها نۆ هەزار و ٦٩٣جاریش بە چەكی قورس و تۆپهاوێژ و هیتزەر هێرشی ئەنجامداوە، ئەمە جگە لەوەی چەندینجاریش لەڕێگای ئاسمانییەوە هێرشی ئەنجامداوە.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هێزەکانییان لەسەربنەمای خۆپاراستن، توانیویانە لە ڕووبەڕووبونەوەکانییاندا سەربازێكی تورکی بکوژن و پێنجی دیکەش برینداربکەن، و چەندین کەلوپەلی سوپاکەش تێكبشکێنن.