بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەیانی ئەمرۆ پێشـمەرگە لە رۆژئاوایی مەخمور و گوێرەوە پێشڕەویکردو شەش گوندی ئازادکردووەو ئێستا لە رێگای نێوان مەخمور و گوێر نزیک بوونەتەوە.
جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور و گوێر (د.ئاراس حسۆ میرخان) بە KDP.INFO ی راگەیاند " لە میحوەری گوێڕ گوندەکانی زومارە و ساقی و کوشاف رزگار کراون و لە میحوەری مەخمووریش، گوندەکانی عەلیاوە و جەدیدە و گوندێکی دیکەیش لە داعش پاک کراوەتەوە و لەئێستایشدا هێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و شەڕیش بەردەوامە".
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاشکرایکرد " لە ئازادکردنی رێگای نێوان مەخموور و گوێر نزیک بوونەتەوە".
جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخمور وتیشی" زیانی زۆریان لە تیرۆریستان داوە، ژمارەیەک تیرۆریست کوژران و ژمارەیەکیشیان گەمارۆ دراون".