ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەمەراسیمێکدا تەرمی سری سورەیا ئۆندەر لە گۆڕستانێکی شاری ئەستەنبوڵ بەخاکسپێردرا.
ئەمڕۆ تەرمی سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کە ئێوارەی دوێنێ کۆچی دوایی کرد لە گۆڕستانی زنجیرلیکیویوی لە شاری ئەستەنبوڵ بەخاکسپێردرا.
شەوی ١٥ی مانگی ڕابردوو سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی و جێگری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگال لە ناوچەی شیشلی ئەستەنبوڵ و لە ئەنجامدا نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجامدرا.