تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە خاکی هەرێم ڕاگەیاند و دەڵێت" لە کاتی جێگیربوونی بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە بە سەختی بریندار بوو، گیانی لەدەستداوە".
میدیاكانی توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویانكردەوە" سەربازێکی تورکیا لە کاتی جێگیربوونی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە بە سەختی بریندار بوو".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەربازەکە ناوی ئۆندەر ئۆزن بووە، دوای برینداربوونی لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی دێریچیک لە هەکاری فریاگوزاری سەرەتایی وەرگرتووە.
ئەوەشیان خستەڕوو، بەهۆی سەختی بارودۆخەکەیەوە بە فڕۆکەی ئەمبولانسی ئاسمانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی گولهانێ لە ئەنقەرە، سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان، پزیشکەکان نەیانتوانی ژیانی ڕزگار بکەن کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.