وتەبێژی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت" بەمزووانە نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دیاریدەکرێت".
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، لە لێدوانێکدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە" بەمزووانە نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری یەکلادەبێتەوە و دیاریدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بڕی پارەکە سەرجەم لایەنەکان کۆبوونەتەوە و رای لایەنی ئەکادیمی، پسپۆڕ لە وزەی کارەبا و شارەزای ئابوری وەرگیراوە و پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە نرخەکە بەجۆرێک بێت پاڵپشتی لە کەسانی کەمدەرامەت بکات.
ئومێد ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەری نەمانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارۆئاویی دوکاندا لەسەر نزمی ڤۆڵتییە لە دوکان و ناوچەکانی دەوروبەری بە تایبەت بۆ وەرزی هاوین کە ئامێرەکانی فێنککەرەوە بەکاردەهێندرێن و پێویستیان بە ڤۆڵتییەیە.