سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوە بۆ پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی دوو دەردەکات کە ئەگەر مۆڵەتەکانیان نوێ نەکەنەوە، ئەوا ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ دوا جار ئاگاداری پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی دوو کەرتی ٥ی هوانە دەکات، ئەوانەی گرێبەستی بەکرێدانیان کۆتایی هاتووە لەماوەی ٣ ڕۆژدا سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی/ بەشی موڵکایەتی بکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان پاڵپشت بە ماددەی ٢٣ بڕگەی سێیەم لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢١.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند ئەگەر پیشەوەرەکان لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا سەردانیان نەکەن، ئەوا ڕێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.