پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و تاوەباران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە  پلەکانی گەرما بیشیوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە وخێرایی با چالاک دەبێت و تاوەباران دەبارێت .

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەل تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری درێژدەبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بو سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بۆ ماوەیەکی کەم پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبیت بەرەو ناوچە سنووریەکان وە هەروەها ئەمرۆ پێشبینی چالاک بوونی خێرایی با دەکریت لەزوربەی ناوچەکان لەگەڵ بەرز بوونەوەی توزو خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم تاکوو کاتەکانی ئێوارە.

 شایانی باسە لەناوچەکانی قەزای بەردەرەش و ئاکری و سەنتەری دهۆک و دەورو بەری پێشبینی ژمارەیەکی زۆر لەبروسکە دەکرێت لەم ناوچانە.    

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە  ( ١-٣ ) پلە وە لەناوچە شاخاووییە کان بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور زیاتر دادەبەزێت.   

کەشناسی ئاسکراشی کردووە کە سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی کەمیک تاوە باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە  بە ( ٣- ٥ ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. 

هەولێر : ٢٨  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٣  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : ٢٩ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٢٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٤ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٣٢ پلەی سیلیزی




AM:10:42:05/05/2025