بەمەبەستی پێکھێنانی کومیتەی کوردیی لە رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆناڵ، حزبە کوردییەکانی ئەندام و راوێژکار لەو رێکخراوە لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکەی کە رۆژی شەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، ھەریەک لە شانتاڵ کامبیوا، ڕێکخەری جیهانیی ڕێکخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆناڵ. ئیرۆ هاینالۆوما، بەرپرسی کۆمیتەی سیفاک. پاولینا لامپس، بەرپرسی کۆمیتەی ئێتیک. هانا جەلول، ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا- جێگری بەرپرسی پەیوەنییەکانی دەرەوەی ئەوروپا بە شێوەی ئانلاین بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەندامانی ھەریەک لە حزبە کوردییەکانی: پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) -یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ـ پارتی دیموکراتی کوردستان ـ پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دەمپارتی) -حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران -کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان -کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران -کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تێیدا بەشداربوون بە کۆدەنگیی جەخت لە ڕاپەڕاندنی کاری پێویست بۆ پاراستنی مافی نەتەوەیی گەلی کورد و پەرەپێدان بە پرۆسەی ئاشتیی و دیموکراسی و یەکسانی و پارێزگاری کردن لە یەکوتاریی نەتەوەی کورد لە نێو چوارچێوە و کار و پرنسیپی سۆسیالیست ئینترناسیۆناڵ کرایەوە.
بەشێکی کۆبوونەوەکە بە تێروتەسەلی گفتوگۆ کرا لەسەر ڕێنماییەکانی شێوازی کارکردنی کۆمیتەی کوردیی و بە تێکڕا بابەتەکە پەسەند کرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کاری جدی بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی شوێن و بەرواری گونجاو بۆ بەستنی کۆنفرانسی کۆمیتەی کوردیی له زووترین کاتدا.