نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئایار لە قەزای دوزخورماتوو ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا کە تێیدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە نزیك بازگەی سەرحەی باشوری دوزخورماتوو، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویداوە.