بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێنماییەكانی تایبەت بە خۆپاراستن لە شەپۆلی خۆڵبارینی بڵاوكردۆتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، "دەمامك ببەستن”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێنماییەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە،: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن و لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت و چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.
دەشڵێت" بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە و لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە".
ڕوونیشی كردۆتەوە، لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە و ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن.