ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای کەرکوک ڕوویداوە.
دەستەی کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" کاتژمێر ٦:٢١ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلەی ڕێختەر لە شاری کەرکوک ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچە نزیکەکانی سنوورەکەوە هەستیپێکراوە.
جەختیشیکردەوە، تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و مادییەکانەوە بەدەست نەگەیشتووە.