دەزگای ئاسایشی هەرێم هەواڵی دەستگیرکردنی کوێخا دێرین عوزێری ڕاگەیاند و دەڵێت" له ئێستاشدا خراوهته بهردهم دادوهر".
عەقید سەلام عهبدولخالق وتهبێژی دهزگای ئاسایشی ههرێم، ئەمڕۆ دووشەممە له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" دێرین ئەحمەد محەمەد ناسراو بە (دێرین عوزێری)، دوێنێ دەستگیرکرا و ئەمڕۆ خرایە بەردەم دادوەر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دێرین عوزێری لە ماوەی ڕابردودا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و ڕوبەرووی یاسا کرایەوە.
تائێستا نازانرێت دێرین عوزێری ناسراو بە کوێخا دێرین چۆن هاتۆتەوە کوردستان، لە کاتێکدا کوێخا دێرین لە بەریتانیا بوو، ئایا گیراوە و دواتر ڕەوانەی کوردستان کراوەتەوە، یاخود پێدەچێت ڕێککەوتنێک بکرێت؟.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٢ی شوباتی ساڵی ڕابردوو دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە" دێرین ئەحمەد تۆمەتبار بە بریندارکردنی کوڕی وەبەرهەهێنێکی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت و دەستدەگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار و روخانی هەموو تەجاوزەکانی کە لەسەر ماڵ و موڵکی گشتی کردوویەتی".
وتیشی" ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی ٤٠٥ - ٣١ـی لە یاسای سزادانی عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی".