ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ڕافیدەین دەستپێکردنی پرۆسەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەو حاجیانەی بە وشکانی و ئاسمانی گەشت دەکەن، ڕاگەیاند.
بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، دەستپێکردنی پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەو حاجیانانەی کە لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە گەشت دەکەن، بەپێی ئەم وردەکاریانەی خوارەوە".
- بڕی تەرخانکراو: تا ٢٠٠٠ دۆلار بۆ هەر حاجییەک، بە نرخی ئاڵوگۆڕی ١٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک، لەگەڵ ئەولەویەتدا بەپێی بەرواری ڕۆشتن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو لقانەی کە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ بەرەوپێشبردنی مامەڵەکان بریتین لە:
بەغدا:
• فیردەوس
• شەقامی فەلەستین
• وەزیرییە
• گەڕەکی عامل
• مەنسور
پارێزگاکان:
• دەرمانسازەکان
• شەهیدان
• كوت
• ئەنبار
• ئاشوور
• شەقامی فاروق