بەهۆی خۆڵبارینەوە ژمارەیەک هاوڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە، ژمارەیەک هاوڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە و کەرکوک ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. 

سامان سەلمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، رایگەیاند" لە ئەنجامی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە ١٢ حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە شاری هەولێر سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە". 

هەروەها لای خۆشییەوە بەشی راگەیاندنى تەندروستى هەڵەبجە بڵاویکردەوە" ئێوارەى ئەمڕۆ هەشت هاوڵاتى سەردانى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجەیان کردووە کە چواریان ژن و چوارەکەى دیکە پیاوبوون". 

هەر ئەمڕۆ لە خورماتوو نزیکەی ٧٥ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، لە کەرکوکیش ٩٤ کەس، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.



PM:10:01:05/05/2025