به‌رگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت" به ٥٥ تیم هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌مان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا ئه‌نجامدا، به‌ڵام پاش مانگێك هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ به به‌شداری ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان و نزیكه‌ی ١٨٠ كارمه‌ند كه دابه‌شكرابوون بۆ ٥٥ تیم له ته‌واوی بنكه‌كانی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه و ناوچه جیاجیاكانی دیكه، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و ورد و چڕ به‌رێوه‌چو بۆ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا".
به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، ته‌واوی ته‌كنیك و ئامێره به‌رده‌سته‌كانمان به‌كارهێنا، گه‌ڕانی وشكانی و نێو ئاو و سۆنه‌ر و درۆنی ژێرئاو، قولابی گه‌وره، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كان زۆر سه‌ختن، كه‌شوهه‌وا و بارینی باران لێڵی ئاوه‌كه زیاد ده‌كات و به‌خوڕتری ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مانگێك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه كاره‌ستباره تێپه‌ڕیوه و تائێستا نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه، بەڵام له رۆژانی داهاتوودا هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داوای خانه‌واده‌كه‌ی پلانه‌كان بۆ مانگی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بن.
لە سەرەتایی مانگی ڕابردوو مامۆستا ئا‌ڤێستا بەمەبەستی ڕزگارکردنی براکەی کەوتە نێو ڕووبارێک و تائێستاش بێسەروشوێنە کە بۆ گەشت و سەیران لەگەڵ خێزانێکەی سەردانی سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆری کردبوو.