لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران دڵنیایی دەدات و دەڵێت" بۆ ئەمساڵ بەتەواوی مووچە مسۆگەرە، سەرەڕای هەڵاوسانی نرخی نەوت ئەوەش هیچ هۆکارێکی نیگەرانی نییە". 

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاندووە" لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن، لایەنە سیاسییەکان مەترسی ڕاگرتنی مووچە ناکەن، چونکە لە وادەی هەڵبژاردن نزیکین". 

وتیشی" دابەزینی ئێستای نرخی نەوت هیچ نییە بە بەراورد بەو شتەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ یان لە سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩ دا تووشی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کاتە موچەی فەرمانبەران کاریگەری لەسەر نەبووە". 

جەختیشی لەوە کردەوە کە" دۆخی دارایی جێگیرە و گەنجینە ئەوەندەی تێدایە کە بتوانێت مووچە و خەرجییەکانی دیکەی حکومەت دابین بکات".



AM:12:02:06/05/2025