کەشناسی: کاریگەرى خۆڵبارین کەمتر دەبێت و خێرایی باش کۆتاى دێت

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ کاریگەرى بەرزبوونەوەى خۆڵبارین کەمتر دەبێت و خێرایی باش کۆتاى دێت". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، ئەگەرى باران لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوی و سەنتەرى قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکانى سنووری پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەیە، هەروەها لە دواینیوەڕۆ کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت و زیاد بوونى خێراى باش کۆتاى دێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە پلەی (٣ تا ٥) پلەی سیلیزی دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای (٧ - ٩)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێکات نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە بەرزدەبنەوە و خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٨

سلێمانی: ٢٦

دهۆک: ٢٧

زاخۆ: ٢٨

هەڵەبجە: ٢٦

کەرکوک: ٣٠

حاجی ئۆمەران: ١٦

سۆران: ٢٥

گەرمیان: ٣١



AM:10:50:06/05/2025