ئەمڕۆ سێشەممە کارەبای سلێمانی خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئەهلییەکان بۆ مانگی ئایار دیارییکرد، هەروەها نرخی کارەباش بۆ مانگی ڕابردوو لە نێوان شه‌ش هه‌زار بۆ حه‌وت هه‌زار دینار دەبێت.
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه" به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌بای مۆلیده بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٢ دیناره، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له نێوان ٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ دیناره، به‌و پێیه‌ی موه‌لیده‌كان له نێوان ١٥٥ بۆ ١٧٩ كاتژمێر كاریان كردووە".
کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بە خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئەهلییەکان بۆ مانگی ئایار کردووە کە بەمشێوەیە:
رۆژانه له كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ تا ١ی شه‌و كارده‌كه‌ن.
كاتژمێر ١ی شه‌و ده‌كوژێته‌وه تا ٦:٣٠ی به‌یانی.
كاتژمێر ٦:٣٠ی به‌یانی تا ٨ی به‌یانی كارده‌كه‌ن.
كاتژمێر ٨ی به‌یانی تا ١٢ی ی نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن.