بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە ناوچەی خەلیفان باریووە.
بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له ناوچەی خەلیفان لە سنووری پارێزگای هەولێر باریوە بە بڕى (١٥) ملم.
هەروەها لە هەولێر ٣.٨ ملم، شەقڵاوە ٨.٩ ملم، سۆران ٥.٤ ملم، چەمچەماڵ ٣.١ ملم، رواندز ٨.٨ ملم، پینجوێن ٣.٣ ملم، کەرکوک یەک ملم باران باریوە.
داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: