ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ دهستهی کەشناسی عێراق کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکات ئەمڕۆش خۆڵبارین چڕتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە.
کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەی چوارشەممە، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، خێرای باش (١٠ - ٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە ڕۆژدا دەبێتە هۆی درووستبوونی خۆڵبارین، پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات بەرزدەبێتەوە، مەودای بینین (٦ - ٨)کم و له كاتی خۆڵبارین (٣ - ٥) کم دهبێت".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژهی بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، لەگەڵ بای باکووری ڕۆژئاوا، سووک بۆ مامناوەند بە خێرایی (١٠-٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە ڕۆژدا چالاک دەبێت لە ناوچەی باشوور، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات بەرزدەبنەوە، لەگەڵ مەودای بینین (٦ - ٨) کم و (٣ - ٥)کم.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی عێراق، کەش و هەوای رۆژی هەینی نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی باشووریش ساماڵ دەبێت. بای باکوری ڕۆژئاوا دەبێت، خێرایی باش (٣٠ - ٤٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی خۆڵبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەی باکووردا نزیکدهبێتهوه له رۆژی پێشوتریش و مهودای بینین (٦ - ٨) کم و لە تۆز و خۆڵدا (٣ - ٥) کم دەبێت.