کامێراکانی تۆمارکردنی تیژرەوی لەسەر ڕیگەیەکی سەرەکی سلێمانی جێگیرکرا

کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەسەر ڕێگەی سلێمانی عەربەت دانران و لە قۆناغی داهاتوشدا لەسەر رێگاکانی  عەربەت- دەربەندیخان و پێنجوێن- سلێمانی دادەنرێن، بەرپرسێکی هاتوچۆش دەڵێت"کامێراکان لە زاخۆ تا خانەقین دادەنرێن."

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەسەر ڕێگەی سلێمانی - عەربەت دانرا و لەپێش کارپێکردنیشیان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە".

 ئەو سەرچاوەیە وتیشی"کامێراکان لە زاخۆ تا خانەقین دادەنرێن و تەواوی شەقامەکان لەژێر چاودێریدا دەبن".

ئەوەش پاش ئەوە دێت  پێشتر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەسەر هەریەک لە ڕێگەکانی تاسڵوجە- دوکان و تاسڵوجە- چەمچەماڵ، لە سنوری سلێمانی دانران و بڕیاریشە لە داهاتویەکی نزیکدا کامێراکانی تیژڕەویی لەسەر ڕێگەکانی عەربەت- دەربەرندیخان و پێنجوێن- سلێمانی دادەنرێن...




PM:01:51:06/05/2025