وەفدێکی حکومەتی کاتی سوریا و هەسەدە بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەی گشتی هەسەدە و سەرۆک کۆماری کاتی سوریا کۆبونەوە و سەرچاوەیەکەیش ڕەتیدەکاتەوە ئەو دانیشتە بۆ ڕادەستکردنی کێلگەکانی نەوت و غاز بێت بۆ حکومەتی سوریا.
بەگوێرەی ئاژانسی نۆرس پرێس، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە وەفدێکی حکومەتی کاتی سوریا سەردانی کێڵگەی غازی کۆنیکۆیان لە دێرەزور کردەوە و لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەڕع کۆبونەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە هەسەدە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە"هەوڵێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ تەواوکردنی دیالۆگ و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی دیمەشق و قامیشلۆ و لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی بەنداوی تیشرین و دور لە ململانێی سەربازی کراوەتەوە".
سەرچاوەکە ئەو هەواڵانەشی بەدڕۆخستەوە کە باس لە ڕادەستکردنی کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆبە حکومەتی کاتی سوریا دەکەن.