نێچیرڤان بارزانی هه‌نگاوه‌كانی عه‌بادی به‌دڵخۆشكه‌ر ناو لێدەبات
وه‌فدی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبونه‌وه‌و گفت‌وگو بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم‌و بەغدا دەكەن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، عه‌بادی رایگه‌یاندوه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا پێویستیان به‌زه‌مینه‌سازی هه‌یه
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا قابیلی چاره‌سه‌رن به‌پێی ده‌ستور.
عه‌بادی وتویه‌تی "مه‌رج نیه هه‌موو كێشه‌كان به‌یه‌كجار چاره‌سه‌ربكرێن".
لایخۆشیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، هه‌نگاوه‌كانی عه‌بادی به‌دڵخۆشكه‌ر ناوبردوه بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه خوازیاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ره‌یه‌كی نوێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیه‌كان.
هۆشداریشداوه له‌وه‌ی عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داعش‌و قه‌یرانی داراییدایه.
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا‌و بڕیاره دوو رۆژ بمێنێته‌وه.
PM:02:29:30/11/2014