قوباد تاڵەبانی: تا ئێستا لەگەڵ پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێک نەکەوتوین

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت کە تا ئێستا لەگەڵ پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون دەشڵێت"زۆر ئاساییە لە هەرێم بۆچوونی جیاوازمان هەبێت".

قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێم لە میانی بەشداریکردنی لە سێیەم پێشانگای گەشتیاری (میتێکس)  له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سەبارەت بە دوایین دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتی ڕایگەیاند" دانیشتنه‌كه‌ی‌ دوكان دانیشتنێكی‌ باش بوو، به‌سوود بوو، به‌ڕێزان كاك مه‌سرور و كاك بافڵ‌ دانیشتنێكی‌ باشیان هه‌بوو له‌پاڵ‌ دانیشتنه‌كانی‌ تیمه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌".

قوباد تاڵەبانی وتیشی" زۆر ئاساییه‌ له‌ناو هه‌رێم بۆچوونی‌ جیاوازمان هه‌بێت ته‌نانه‌ت مونافه‌سه‌ و ركابه‌رایه‌تیمان هه‌بێت، چونكه‌ دوو حزبی‌ سیاسی‌ جیاوازین".

جێگری سەرۆکی هەرێم ئاشکراشی کرد کە تا ئێستا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن"، قوباد تاڵەبانی وتیشی"هەموو ئەو لیستانە درۆیە کە تیایدا دابەشکردنی وەزارەتەکانی بڵاوکردووەتەوە".

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند کە زەحمەتە لەگەڵ پاتی بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

لای خۆشییەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە وتارێکدا کردنەوەی پێشانگاکە ی هەنگاوێکی زۆر باش بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاری" ناو برد و وتی "بەشێک لە ئەجێندا و سیاسەتی حکوومەتی هەرێم، لە بووژاندنەوە و پێشخستنی ئابوریی کوردستان، گەشەپێدان و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەتی گەشتوگوزاری و کەرتی گشتییە




PM:04:17:06/05/2025