ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئایار لەئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر جادەی سیروان ـ سیدسادق دوو خاتوون و منداڵێکی کچ گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان، ئەو خاتوونانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵ دەبن، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بێهۆشە و کەسێکی تری سەرنشینی هەمان ئۆتۆمبێل بریندارە.