لە سنووری پارێزگای هەولێر بوومەلەرزە رووی دا، بەڵام بەهۆی كەمی هێزەكەی هاووڵاتییان هەستیان پێی نەكرد.
بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، كاتژمێر ٤:٤٢ ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک لە دووری ٣٠ كیلۆمەتر لە باكوری پارێزگای هەولێر روویداوە.
هێزی بوومەلەرزەكە ٢.٣ پلە بووە بە ئامێری پێوانەی رێختەر بووە و لە قوڵایی ٥.٤ كیلۆمەتر لە قوڵایی زەوی روویداوە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهۆی كەمی هێزی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییانی هەولێر هەستیان بە بوومەلەرزەكە نەكردووە.