سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردن داوای پێکهێنانی بەدرەیەکی بەرفراوانی ئۆپۆزسیۆن دەکات و دەڵێت" پارتی و یەکێتی لەپێناو خۆیان و کەسوکاریان یاری بە چارەنووسی هەرێم و هاوڵاتیانەوە دەکەن".
ئەمرۆ سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند" پارتی و یەکێتی بەسوودوەرگرتن لە نەچوونی خەڵک بۆ دەنگدان خۆیان و خێزانەکانیان کردووەتە باڵادەست".
وتیشی" ئیتر کاتی ئەوەیە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بەرەیەکی بەهێز پێکبهێنن ئەوەش لەپێناو رزگارکردنی خەڵکەکەی و دەرهێنانی هەرێم لەم چەقبەستووییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت بەرەیەک دروست بکەن و بە پلان رووبەڕووی دەسەڵات ببنەوە.