لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٤ منداڵ لەکاتی کارکردن لە باکوری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەست داوە، کە زۆرترینیان لە شاری رحا بووە.
ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکارانی تورکیا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە گیانلەدەستانی منداڵانی کرێکار بڵاوکردەوە و، بەپێی ئامارەکان لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوا لە باکوردی کوردستان و تورکیا ٢٤ منداڵ لەکاتی کارکردندا گیانان لەدەست داوە، کە زۆرترین گیانلەدەستدانی منداڵان لە شاری رحای باکوری کوردستان بوە.
ئەنجومەنەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا داوای قەدەغەکردنی کارکردنی منداڵانی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە و دەڵێت، پێویستە ڕاهێنانی پیشەیی بە شێوەیەک پلانی بۆ دابنرێت کە لەگەڵ گەشەی منداڵدا بگونجێت و لە چوارچێوەی میکانیزمی فەرمیدا بێت.
هەروەها ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستیی کرێکارانی تورکیا داوا دەکات خوێندن لە هەموو ئاستەکاندا بۆ منداڵان بەخۆڕایی بێت و چالاکی وەرزشی و هونەری و ڕۆشنبیری بۆ گەشەی منداڵان دابین بکرێت کە لەگەڵ تەمەنیاندا بگونجێت.