ئۆجەلان: پرسی كورد لە توركیا لەماوەی 5 مانگدا چارەسەر دەكرێت

‌عەبدوڵا ئۆجەلان
عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان گەشبینی خۆی بە چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا نیشاندا‌و رایگەیاند دانوستانەكان لەگەڵ حكومەتی ئەنكەرە دەكرێت لەماوەی 5 مانگدا بەئەنجام بگات.

دوێنێ شەممە وەفدێكی پارتی گەلانی دیموكراتیك (هەدەپە) سەردانی ئیمرالیان كرد‌و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان كەوت. هەدەپە ئەمرۆ لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئۆجەلان لەو دیدارەدا جەختی لەسەر ئەو كردوەتەوە كە ئەگەر گفتوگۆكان بە باشی بەڕێوەببرێت‌و بۆ چارەسەری كێشەی كورد جدیەت هەبێت، لەماوی پێنج مانگ دا ئەنجامی باش بەدەست دێت كە ئەم چارەسەر دیموكراتیكیە كاریگەریی لەسەر داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوین دەبێت.

وتەكانی ئۆجەلان لەكاتێكدایە كە حكومەتی ئەنكەرە هەوڵدەدات تا دانوستانەكان پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ كورد تا پێش لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەئەنجام بگات كە ئەو هەڵبژاردنانە كۆتایی بەهاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت.




PM:03:08:30/11/2014