سێیەمین بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ پێنج دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی سێی هاوڵاتییان بکرێت.

دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەکاتەوە سبەی  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ وەرگرتنەوەی  لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكاری. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشە خۆراكی مانگی سێ پێكهاتووە لە زەیت و شەكر و برنج و نیسك و لەتکەنۆک و نۆك و دۆشاوی تەماتە.

دلێر عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بریكارانەی تا ئێستا ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بڕی ١٦٫٠٠٠ دینار زیاتر داخلی ڤیزەكارت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری ساڵی ۲۰۲٥ .

هەروەها دەشڵێت" بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزەكارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت". 



PM:12:47:07/05/2025